بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیرابــه‌ری گشتیهەواڵ

مامۆستا عرفان علی عبدالعزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوی ئیسلامی له‌ چاوپێکەوتنێکی ئاژانسی ئەنادۆڵ

رابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان، عیرفان عەلی عەبدولعەزیز رایگەیاند: “ئەمریکا لەسەر بنەمای جینۆسایدی خەڵکە رەسەنەکەی دامەزراوە و ورووژاندنی پرسی ئەرمەنییەکان سیاسی و مه‌به‌ست لێی گوشار خستنه‌ سه‌ر تورکیایه‌”.

رابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان، عیرفان عەلی عەبدولعەزیز رایگەیاند: “ئەمریکا لەسەر بنەمای جینۆسایدی خەڵکە رەسەنەکەی دامەزراوە و ورووژاندنی پرسی ئەرمەنییەکان سیاسی و مه‌به‌ست لێی گوشار خستنه‌ سه‌ر تورکیایه‌”.

عیرفان عەلی عەبدولعەزیز لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باسی لە لێدوانەکانی سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن په‌یوه‌ست بە رووداوەکانی ١٩١٥ کرد و گوتی: “ئەگەر باسی کۆمەڵکوژی بکرێت، خودی ئەمریکا لەسەر بنه‌مای کۆمەڵکوژی درووست بووە، بە ملیۆنان له‌ خەڵکی رەسەنی ئەم وڵاتە کوژراوە و جینۆساید کراوە. بایدن خۆی خەڵکی كوێیه‌ کە لەوێ حوکم دەکات، ترەمپ خەڵکی کوێ بوو لەوێ حوکمی دەکرد؟ ئەگەر پرسەکە جینۆساید بێت، دەبێت خۆیان تاوانبار بکەن کە ئەو هەموو خەڵکه‌ رەسەنه‌ی ئەمریکایان فەوتاندووە”.

رابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان گوتیشی: “لە بارەی پرسی ئەرمەنییەکان کە ئاوا دەیوروژێنن تەنیا پرسەکە سیاسییە و دۆسیەیەکە کە ئەو زلهێزانە بەکاری ده‌هێنن بۆ کرنوش پێهێنان به‌و وڵاتانەی کە دەیانەوێت ئازادی و سەرفرازی بۆ میللەتەکانی خۆیان ده‌سته‌به‌ربكه‌ن”.

عیرفان عەلی عەبدولعەزیز هۆکاری ئەو سیاسەتەی ئەمریکای بۆ رێگرییكردن لە بەهێزبوونی تورکیا گەڕاندەوە و گوتی: “لەم ماوەیەدا تورکیا هەندێک هەنگاوی گەورەی نا بۆ دەرچوون لەو حاڵەتە خراپەی کە هەیە و لە رکێفی ئەو دەوڵەتانە دەربچێت و وەک وڵاتێکی بەهێز لە ناوچەکەدا خۆی نمایشکرد، دیارە ئەم وڵاتانە دەیانەوێت لەو رێگەیەوە ئازاری بدەن، بۆ دروستکردنی ئەو دۆسیەیه‌ی کە بە حیساب ١٠٥ ساڵ له‌مەوبەر رووی داوە”.

رابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان، عیرفان عەلی عەبدولعەزیز رەخنەیشی لە سیاسەتەکانی ئەمریکا گرت و گوتی: “بۆچی رووداوی ١٠٥ ساڵ لەمەوپێش ئێستا دادگایی دەکرێت، ئەی باشە بۆسنا لە پاڵتدایە، سەرایڤۆ لە پاڵت دایە، هەموو ٢٠ بۆ ٣٠ ساڵ نابێت کە ئەم هەموو جینۆسایدە کرا، ئەی ئەمریکا بۆ نایەی قڕکردنی ئەوان بە جینۆساید بناسێنی”.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close