عێراقهەواڵ

عێراق و كوردستان له‌ كه‌رتی په‌روه‌رده‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی ریزبه‌ندییه‌كانی جیهانه‌

لە نوێترین پۆلینی پێنوێنی داڤۆس بۆ پەروەردە و فێرکردن 5 وڵاتی عەرەبی لە لیستی پۆلێنه‌كان دەرهێندراون بەهۆی خراپی سێکتەری پەروەردە و فێرکردن له‌و وڵاتانه‌، پۆڵینکردنەکەش لەسەر بنەمای 12 ئاست جیاواز بە ژیان و خوێندن بووە.

لیستەکە کە 140 وڵاتی لە خۆگرتووە، وڵاتی سەنگافورە لە ریزبەندی یەکەم دێت وەك باشترین وڵات لە بواری پەروەردە و فێرکردن دواتریش سویسڕا و فینلاند لە پلەی دووەم و سێیەم دێن، قه‌ته‌ڕیش ریزبه‌ندی چواره‌می له‌سه‌ر ئاستی جیهان گرتووه‌.

به‌ گوێره‌ی پێنوێنه‌كه‌ی داڤۆس بۆ ساڵی 2021، ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، له‌ ریزه‌ندی 18ه‌مین وڵات دێت له‌ كه‌رتی په‌روه‌رده‌.

هەر به‌ گوێره‌ی ریزبەندییەکە هەریەکە لە وڵاتانی عێراق، لیبیا، سودان، سووریا و یەمەن لەو لیستەدا نین، میسریش لە پلەی 139یەمین وڵات دێت. 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close