جیهانهەواڵ

تورکیا؛ قەدەغەى هاتوچۆى تەواو بۆ ماوەى (19) رۆژ راگەیەنرا

حکومەتى تورکیا قەدەغەى هاتوچۆى تەواوى لە سەرتاسەرى ئەو وڵاتە بۆماوەى نزیکەى سێ هەفتە راگەیاند.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆمارى تورکیا لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە چوارچێوەى رێوشوێنەکانى خۆپارێزى لە ڤایرۆسى کۆرۆنا، لە کاتژمێر حەوتى ئێوارەى رۆژى پێنج شەممەى داهاتوو (29/4/2021) تاکو (17) ى ئایارى داهاتوو قەدەغەى هاتوچۆ تەواو لە سەرتاسەرى تورکیا جێبەجێ دەکرێت.

راشیگەیاند، پرۆسەى خوێندن رادەگیرێت و سەرجەم تاقیکردنەوەکانیش دوا دەخرێت.

راگەیاندنى قەدەغەى هاتوچۆى تەواو لەتورکیا لەکاتێکدایە، ئەو وڵاتە لە رووى ژمارەى توشبوانى کۆرۆنا لە ریزبەندى شەشەمى وڵاتانى جیهاندایە، تائێستا زیاتر لە چوارملیۆن و (500) هەزار کەس توشى کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش (38) هەزار و (358) کەسیان گیانیان لەدەستداوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close