كوردستانهەواڵ

مەسرور بارزانى: حکومەت ئامادەی هەموو جۆرە هاوکارییەکى تەندروستییە

مەسرور بارزانی سەرۆکی ‌حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا هاوخەمی بۆ رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە کۆرۆنا لە بەغدا دەربڕی و ئامادەیی ‌‌‌حکومەتی هەرێمی بۆ هەموو جۆرە هاوکارییەک دەربڕی .

لە پەیامەکەى سەرۆکى حکومەتدا جگە لە پرسەو سەرخۆشى بۆ بنەماڵەو کەس و کارى شەهیدەکانی ئەو ڕووداوە ئامادەیی حکومەتى هەرێمى کوردستانى لە بوارى تەندروستیدا دەربڕیی.

دەقی پەیامی مەسرور بارزانی سەرۆکی ‌حکومەتی هەرێمی کوردستان :..

بە داخێکی زۆرەوە ڕووداوی دڵتەزێنی ئاگرکەوتنەوە لە نەخۆشخانەی ( ابن الخطيب)ی بەغدا -م بیست ، کە بووە هۆی گیان لە دەستدان و برینداربوونی دەیان کەس. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری شەهیدەکان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم. خوای مەزن گیانیان بە بەهەشت شاد بکات و بیانخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی. هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ برینداران دەخوازم .

حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئامادەیی خۆی بۆ پێشکەشکردنی هەموو هاوکارییەکی پێویست ڕادەگەیەنێت ، بەتایبەتی لە بواری تەندروستی و پێشوازیکردن لە بریندارانی ڕووداوەکە و هەر یارمەتییەکی دیکە کە پێویست بێت .

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەت هەرێمی کوردستان

2021/4/25

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close