كوردستانهەواڵ

هۆکاری فڕێدانی قورئانەکەی هەولێر ئاشکرابوو

عەباس محەمەد سنجاوی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، ئەو قورئانەی کە لە هەولێر لە لایەن کچێکەوە بە فڕێدراوی دۆزراوەتە بە دڕاوی لە ئۆتۆمبێلێک کەوتووەتە خوارەوە و خاوەنەکەشی خێزانێکی ئەهلی نوێژ و جەمامەت و قورئان خوێنن.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک نووسیویەتی ” دوێنێ لەدوای ئەنجامدانی نوێژی تەراویح لە مزگەوت پیاوێک لەگەڵ خێزانەکەیان لە شار دەڕۆنەوە بۆ گوند لە بارکردنی هەندێ کەل و پەل قورئانێکیان لەناو عەلاگەیەک دایە سەرەتا لەسەر سەیارەکە دایدەنێن ، بەڵام دواتر بیریان دەچێت بیخەنە سەیارەکەوە ، تا دەگەنە گوند بەدوای قورئانەکە دەگەڕێن ، لەوێ بۆیان دەردەکەوێ کە لەسەر سەیارەکە جێیان هێشتووە پاشان لێیان کەوتووە لە ڕێگا”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو پیاوە هاتۆتە لای مامۆستای مزگەوت  و ڕوونکردنەوەی بۆ دا زۆر نیگەرانە، مامۆستاش شاهێدی بۆ دا کە ئەهلی نوێژە و هاوڕێیەتی .

لە کۆتایی نووسینەکەیدا ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر ئاماژەی بەوەشکردووە، تازە پێش دەست پێکردنی نوێژی بەیانی مامۆستای مزگەوت بۆ دڵنیای هەموان ئەوەی باس کرد وتی بڕیارە ئەمڕۆ ئەوپیاوە ڕوونکردنەوەی بۆ ڕای گشتی بدات .

دوێنێ دوای دۆزینەوەی قورئانێکی دڕاو لەسەر شەقامی ١٠٠ مەتری هەولێر لە لایەن کچێکەوە، لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان قسەو باسی زۆری بە دوای خۆیدا هێنا، بەشێوەیەک بارەگای بارزانی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان و پارێزگای هەولێر لەسەر بابەتەکە هاتنەدەنگ.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close