كوردستانهەواڵ

(22) ملیار دینار بۆ کێشەى ئاوى سلێمانى تەرخان دەکرێت

بەڕێوەبەرى ئاوى هەرێمى کوردستان رایدەگەیەنێت؛ بە دوو گوژمەی جیاواز (22) ملیار دینار بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئاوی سلێمانی تەرخاندەكرێت.

ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئاوی ھەرێمی كوردستان راگەیاند: لە ماوەی رابردوودا (18) ملیار دینار بۆ پڕۆژەیەكی گەورەی ئاو لە سلێمانی تەرخانكرا، بەڵام بەهۆی قەیرانی داراییەوە پڕۆژەكە وەستا.

دەشڵێت: ئێستاش حكومەتی ھەرێمی كوردستان چوار ملیار دیناری دیكەی بۆ تەرخانكردووە، بەمەش دوا قۆناغی پڕۆژەكە كۆتایی دێت و دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە، كە ئەو پڕۆژەیە بەشێكی زۆری كێشەی ئاوی سلێمانی چارەسەر دەكات.

بەڕێوەبەرى ئاوى هەرێم بۆ ماڵپەڕى پارتى ئەوەشى خستۆتەڕوو، ئەو پڕۆژەیە لەسەر ئاوی دوكان جێبەجێ دەكرێت، كە یەك و دوو ھەیە و ئەوەی دوو كاری پەرەپێدانی بۆ دەكرێت بۆ ئەوەی لەو رێگەیەوە كێشەی ئاوی سلێمانی چارەسەر بكرێت و دوای خەرجكردنی پارەكەش، دەست بە تەواوكردنی پڕۆژەكە كراوە و ئێستا بەردەوام كاری تێدا دەكرێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close