كوردستانهەواڵ

پەروەردەی سلێمانی بڕیار لەبارەی خوێندنی ئەلیکترۆنی و دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن دەدات

بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ئاشکرایکرد: ئەگەر دەرگای قوتابخانەکانیش بەڕووی خوێندکاراندا بکرێتەوە دەبێت پڕۆسەی خوێندنی ئەلکترۆنی بەردەوام بێت.


دڵشاد عومەر بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: هەوڵدەدەین قۆناغ بە قۆناغ دەرگای خوێندنگاکان بە تەناوب بەڕووی خوێندکاراندا  بکەینەوە بەتایبەت بۆ خوێندکارانی قۆناغی (11)ی ئامادەیی.

لەبارەی خوێندنی ئەلکترۆنیەوە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، خوێندکاران و بەشێکیش لە مامۆستایان  ناڕازین لەو سیستمە، بەڵام  لە ئەگەری ئاسایی بونەوەی دەوام و کردنەوەی دەرگای خوێندنگاکانیش دا  دەبێت پڕۆسەی خوێندنی ئەلکترۆنی بەردەوام بێت.

ئەوە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ بەشێک لە خوێندکاران لە بەردەم بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی بەمەبەستی نەهێشتن و لابردنی قوتابخانەی ئەلکترۆنی و گەڕانەوەیان بۆ ناوەندەکانی خوێندن گردبونەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close