عێراقهەواڵ

دوای وتارەکەی سەدر؛ پەیامێک لە کازمییەوە

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پەیامێکدا رایگەیاند، سوپاسی هەڵوێستەکەی ئەمڕۆی موقتەدا سەدر دەکات لەبارەی کشانەوەی لایەنگرەکانی و بە هەڵوێستێکی نیشتیمانی ناوی دەبات و دەڵێت، “پاراستنی خوێنی عێراقییەکانە.”

کازمی لە پەیامێکدا لە تویتەر رایگەیاند، داواکرییەکەی رێبەری رەوتی سەدر بۆ کشانەوەی لایەنگرەکانی بڕیارێکی باڵای نیشتیمانی بووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “هەمووان بەرپرسیارییەتی ئەخلاقی و نیشتیمانییان دەکەوێتە سەر شان بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی عێراق و کەمکردنەوەی گرژییەکان و راگرتنی زمانی قورسکردنی بارودۆخی سیاسی و ئەمنی و کارکردن بۆ دەستەبەرکردنی رێگەچارەیەک بۆ دۆخی ئێستای عێراق.”

لەلایەکی دیکەشەوە، فەرماندەی ئۆپەڕاسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق هەڵگرتنی قەدەغەی هاتوچۆی لە تەواوی پارێزگاکانی عێراق راگەیاند.

ئەمەش دوای ئەوە دێت، کەمێک بەر لە ئێستا موقتەدا سەدر لە پەیامێکدا رایگەیاند، پێویستە لایەنگرەکانی لەماوەی ٦٠ خولەکدا لە شەقام بکشێنەوە و راستەوخۆ دوای ئەوەش لایەنگرانی سەدر دەستیان بە کشانەوە کرد.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close