كوردستانهەواڵ

هه‌ڵه‌بجه‌..كرێكارێكی 20 ساڵ له‌ كاتی كاركردندا قاڵبی ئاسن ده‌كه‌وێت به‌سه‌ریدا و گیان له‌ ده‌ست ده‌دات

لە نزیک ناحیەیى سیروانى سەربە پارێزگاى هەڵەبجە، کرێکارێک لە کاتى کارکردندا قاڵبى ئاسن دەکەوێت بەسەریدا و گیان لەدەستدەدا.

بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى پارێزگاى هەڵەبجە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەیانى ئەمڕۆ، لە نزیک ناحیەیى سیروانى سەربە پارێزگاى هەڵەبجە، کرێکارێکى تەمەن 20 ساڵ لە کاتى کارکردندا قاڵبى ئاسن دەکەوێت بەسەریدا و پاش گەیاندنى بە نەخۆشخانە گیانى لەدەستدا.

بەپێى زانیارى ڕاگەیەندراوەکە، ئەو کرێکارە دانیشتوى پارێزگاى سلێمانیە و دۆسیەیى لێکۆڵینەوە لە بنکەى پۆلیسى سیروان بۆ ڕوداوەکە کراوەتەوە.

دەقى ڕاگەیەندراوەکە:

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close