بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیكوردستانهەواڵ

بزووتنەوەی ئیسلامیی داوا دەکات سەرۆکی هەرێم لێبووردنی گشتی بۆ زیندانیان دەربکات

د. عبداللە وەرتی، وتەبێژی بزووتۆەوەی ئیسلامیی ئەمڕۆ هەینی ۱٦ی نیسانی۲۰۲۱، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: بەبۆنەی جەژن و مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە داوا دەکەین لە بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لێبووردنێکی گشتی دەربکەن بۆ زیندانیانی هەرێمی کوردستان و پێداچوونەوەش بە کەیسی سەرجەم ئەو زیندانیانە بکرێت کە بە بیانووی سیاسی، ئیسلامی و هەندێ بابەتی ترەوە دەستگیر کراون کە تێیاندا هەیە ماوەی یاسایی زیندانی خۆی تەواو کردووە، بەڵام تا ئێستا ئازاد نەکراوەو هەشیانە جۆری حوکمەکەیان پێویستی بە تەمیز کردنەوە هەیە.

وتەبێژی بزووتنەوە دەشڵێت: ” ئەو زیندانیانە بەشێکیان تاوەکو ئێستا هیچ حوکمێکیان بۆ دەرنەچووەو لە چاوەڕووانی دان تا بە پێی یاسا ماوەی حوکمەکەیان بۆ دەربچێت، بۆیە پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەست و پەنجەیان نەرم بکەن و لێبووردە بن بۆ ئەوەی ژیانێکی شاییستە بگێڕنەوە بۆ ناو خێزانەکانیان.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close