عێراقهەواڵ

“پێکدادان رووبدات دۆخەکە لەدەست دەردەچێت”

سەرۆک وەزیرانی عێراق هۆشداری لەبارەی دۆخی عێراق دەدات و دەڵێت: پێکدادان رووبدات دۆخەکە لەدەست دەردەچێت.

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە کۆنگرەی ئیسلامی بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان، وتی “ئەو کێشە سیاسییەی لە عێراق هەیە ناکرێت چارەسەر نەکرێت و نەتوانین کۆمەڵێک لایەنی سیاسیی پێکەوە کۆبکەینەوە و گفتوگۆ بکەین، ئەو ململانێ سیاسییە هەڕەشە لە ئاشتی کۆمەڵایەتی و سەقامگیری دەوڵەتی عێراق دەکات، رێگرە لەبەردەم پێشکەوتن”.

ئاماژەی بەوەشکرد کە خەڵکی عێراق لەو دۆخە نیگەرانن و هۆشداریدا، ئەگەر پێکدادان رووبدات دۆخەکە لەدەست دەردەچێت و دەتەقێتەوە، بۆیە داوا لە هەموو نیشتمانپەروان دەکەم سازش بکەن و جیاوازییەکان بەلاوەبنێن، چونکە عێراق لە هەموومان گەورەترە.

وتیشی”ئەو قەیرانە سیاسییەی لە عێراق هەیە بە بوونی متمانە بە یەکتر چارەسەر دەبێت، پێویستە متمانە لەنێوان لایەنەکان بگێڕینەوە”.

ئەوەشی خستەڕوو، هەموومان لەبەردەم بەرپرسیاریەتییەکی مێژوویی گەورەداین، دەبێ ئەو بەرپرسیاریەتییە هەڵگرین، کۆمەڵگە و حکومەتی عێراق بەربەستی گەورەیان لەبەردەم دایە، لە ماوەی رابردوو دەستپێشخەریمان کرد بۆ چارەسەری ناکۆکییەکان، هەموو لایەنەکان پێشوازییان لێکرد، جەختدەکەینەوە تەنها گفتوگۆ کێشەکان چارەسەر دەکات.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close