كوردستانهەواڵ

لە یادی ئەنفالدا گژری و ئاڵۆزی دروست بوو

لە گوندی دێبنەی ناحیەی رزگاری سەر بە قەزای چەمچەماڵ، لە کاتێکدا ژمارەیەک بەرپرسی حزبی و حکومی سەرقاڵی دانانی تاجە گوڵینە بوون لەسەر مۆنۆمێنتی ئەنفال، لەلایەن بەشێک لە کەسوکار و پاشماوەکانی ئەنفالەوە رێگری کرا لە دانانی تاجە گوڵینە و رۆشتنی بەرپرسان لەسر فەرشی سور، بەوهۆیەشەوە بۆ ماوەی نیو کاتژمێر رێورەسمەکە راگیرا.


یەکێک لە کەسوکاری ئەنفالکراوان دەڵێت: دوای (33) ساڵ لە تاوانی ئەنفال و (30) ساڵ حکومڕانی لە هەرێمی کوردستان، هێشتا دڵنیا نین لەوەی ئەو روفاتانە کەسوکاری راستەقینەی ئەوانن؟.

دەشڵێن: بەرپرسانی ئەم وڵاتە (30) ساڵە لە یادی ئەنفالدا بە دانانی چەپکێ گوڵی نایلۆن دێن، دڵی کەسوکاری ئەنفالکراوەکان خۆشبکەن، بەڵام لەم سەردەمی تەکنەلۆژیایەدا پشکنی دی ئێن ئەی بۆکام لە کەسوکاری ئەنفالکراوان کراوەد تاکو دەستنیشانی بکات، کامە گۆڕی دایک و باوک و برا و خوشک و کەسوکاریانە.

رژێمی بەعس، شاڵاوی ئەنفالی بە هەشت بە قۆناغ جێبەجێکرد کە تێیدا کە 182 هەزار هاوڵاتی ئەنفاکران و 5000 هەزار گوند خاپورکران،  1200 قوتابخانە و نەخۆشخانەش تێکدران، لەدوای (33) ساڵ لەو تاوانە تا ئێستاش (16) گوندی ئەنفالکراو بێ ئاو کاروەبا و خزمەتگوزاری سەرەتایین.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close