كوردستانهەواڵ

بەهۆی فێڵکردن لە هاوڵاتیان قایمقامیەتی سلێمانی شەربەت فرۆشێكی داخست

قایمقامیەتی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی فێڵکردن لە هاوڵاتیان و فرۆشتنی شەربەتی گیراوە بەنرخی فرێش، قائیمقامیەتی سلێمانی شەربەتی فرۆشی لەنیا دادەخات و خاوەنەکەشی روبەڕوی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا قایمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەهۆی فێڵکردن لە هاوڵاتیان و فرۆشتنی شەربەتی گیراوەی کیمیایی بەنرخی فرێش، لەلایەن لیژنەی باڵای قائیمقامیەتی سلێمانییەوە دوکانی شەربەتی لەنیا لە شەقامی مەولەوی دادەخرێت .

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو دوکانی شەربەتفڕۆشتنە، پابەند نەبوە بەمەرج و رێنماییەکانی تەندروستی بەجۆرێک لە کۆگای دروستکردنی شەربەت، سەتڵی خۆڵی بۆ عەمبارکردنی میوە و مێوژ بەکارهێناوە، ئەمەش پێچەوانەی رێنماییەکانی کارکردنە .

 ڕوونیشیکردووتەوە، سەرپێچییەکی دیکەی شەربەتفرۆشی لەنیا، لە دروستکردنی شەربەتەکانیدا تام و رەنگ و بۆنی خراپبوی بەکارهێناوە و بەنرخی فرێش بەسەر هاوڵاتیاندا ساغیکردوەتەوە .

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close