كوردستانهەواڵ

هاتوچۆی گەشتیاری نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران دەستپێدەکاتەوە

دوای راگرتنی بۆ ماوەی نزیکەی دوو مانگ، بڕیارە سبەینێ هاتوچۆی گەشتیاری لە نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی ئێران، لە رێگەی مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە دەستپێبکاتەوە.


کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بەپێی بڕیارێکی حکومەتی ئێران، سنوردارکردنی هاتوچۆی گەشتیاریی لە سنورە هاوبەشەکانی لەگەڵ عێراق تا (20/4/2021) بە داخراویی دەمێنێتەوە، بەڵام ئەو کەسانەی مۆڵەتی ئیقامەی کارپێکراو، ڤیزای خوێندن، ڤیزای نەخۆشی و وەبەرهێنان و بازرگانی، ڤیزای کار و مۆری چوونەدەرەوە و پۆلیسی کۆچبەران و پاسپۆرتیان هەیە دەتوانن بچنە مەرزەکان و گەشتی ئەو وڵاتە بکەن.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، ئەو کەسانەی ئەو مەرجانە دەیانگرێتەوە، دەتوانن لە سبەینێ دووشەممە (12/2/2021)و لە رێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە گەشت بۆ وڵاتی ئێران بکەن.


پێشتر و لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاو، ئێران سەرجەم دەروازە سنورییەکانی خۆی بە رووی گەشتیارانی عراقیدا داخست

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close