كوردستانهەواڵ

هاتوچۆی هەرێم: ئاماری سالی 2020 بڵاوكرده‌وه‌

بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێم ئاماری رووداوەکانی ساڵی ٢٠٢٠ی هاتوچۆی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، بە تەنیا لەو ساڵەدا، ٤٣٢ کەس بە رووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوە و چوار هەزار و ٧٧٢ کەسیش برینداربوون.

هاتوچۆی هەرێم دەشڵێت، کۆی ئەو گیانلەدەستدان و برینداربوونانە لە دوو هەزار و ٨٩٧ رووداوی هاتوچۆدا روویانداوە.

بەگوێرەی داتاکانی هاتوچۆی هەرێم، بەراورد بە ساڵی ٢٠١٩، رووداوەکانی هاتوچۆ و لێکەوتەکانی وەکو گیانلەدەستدان و برینداربوون زیادیانکردووە.

لە ساڵی ٢٠١٩دا ٥٧٥ کەس لە هەرێمی کوردستان بە رووداوەکانی هاتوچۆ گیانیان لەدەستدا و شەش هەزار و ٧٩١ کەسیش برینداربوون.

هاتوچۆی هەرێم ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ساڵی رابردوودا، یەک ملیۆن و ٣٨٦ هەزار و ٢١٤ سەرپێچی تۆمارکراوە کە زۆربەیان بەهۆی تیژڕەویی و بەکارهێنانی مۆبایل لەکاتی شۆفێریدا و راوەستان لە شوێنی قەدەغەدا بووە.

باس لەوەشکراوە، کە هەر لە ساڵی ٢٠٢٠دا، زیاتر لە ٤٦ هەزار مۆڵەتی شۆفێری بە هاوڵاتیان بەخشراوە و بەوەش ئێستا ژمارەی ئەو کەسانەی لە هەرێمی کوردستاندا مۆڵەتی شۆفێرییان هەیە بریتیە لە یەک ملیۆن و ٨٣١ هەزار و ٧٧٨ کەس.

بابەتی دیكە

Close