كوردستانهەواڵ

رێباز حەملان: ١٥ی ئەم مانگە موچەی فەرمانبەران دابەشدەکرێت

رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکی حکومەت بۆ کاروباری ئەنجومەنی باڵای وەبەرهێنان و راژەی گشتی رایگەیاند، چوار رۆژی دیکە، واتە لە ١٥ی ئەم مانگەوە دەست بە دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت.

 رێباز حەملان بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندووە، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ١٥ی ١ی ٢٠٢١ەوە ده‌ست به ‌دابه‌شكردنی موچه‌ ده‌كاته‌وه‌ و بۆ ئەوەش، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری لیسته‌كانی ئاماده‌كردووه‌.

لەبارەی دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم راستەوخۆ لەلایەن بەغداوە، رێباز حەملان باسی لەوەکردووە، حكومه‌تی عێراق تا ئێستا به ‌فه‌رمی هیچ كاتێك باسی ئه‌وه‌ی نه‌كردووه‌ كه‌ ده‌یه‌وێت راسته‌وخۆ موچه‌ دابه‌شبكات به‌سه‌ر موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستاندا.

دەشڵێت، هەرێمی کوردستان قەوارەیەکی یاساییە و لە چوار پارێزگا پێکهاتووە و دەبێت خۆی دەسەڵاتی تەواوەتی بەسەر خۆیدا هەبێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە ساڵی ٢٠٢٠دا، حکومەتی هەرێم تەنیا هەشت موچەی دابەشکردووە کە سیانیان بۆ ساڵی ٢٠١٩ دەگەڕێنەوە و لەو پێنج موچەیەی دەمێننەوەوە، تەنیا دانەیەکیان بەبێ لێبڕین دابەشکراوە.

بابەتی دیكە

Close