بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیكوردستانهەواڵ

شاندێکی مەکتەبی سیاسی سەردانی مەڵبەندی چواری رانیەی کرد

ئەمرۆ شەممە بەرواری ۳ی نیسانی ۲۰۲۱ شاندێکی باڵای بزووتنەوەی ئیسلامی کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان کامیل حاجی عەلی بەرپرسی دەستەی کارگێڕی و کاک ئەنوەر عەنەبی ئەندامی بەرپرسی پەیوەندییە گشتیەکان، م. ملا عبدالله باوە مراد بەرپرسی مەکتەبی زانایانی بزووتنەوەی ئیسلامی، کاک سەرباز خۆشناو ئەندامی سەرکردایەتی و کاک حسن کەرکوکی ئەندامی مەکتەبی پەیوەندیەکان، سەردانی مەڵبەندی چواری رانییەی بزووتنەوەی ئیسلامیی یان کردو لەلایەن بەڕێزان م. رەشید چیوەیی بەرپرسی مەڵبەندو ژمارەیەک لە کارگێڕو ئەندامانی مەڵبەند و دۆست و لایەنگرانی بزووتنەوە پێشوازیان لێکرا.

شاندەکەی بزووتنەوەی ئیسلامیی لەگەڵ مەڵبەندی رانییە کۆبوونەوەو گفتوگۆیان لە بارەی پرسی پێکهێنانی نێوان هەرێم و بەغداو پشکی کورد لە بووجەی گشتی عێراق کرد، کە چەند ڕۆژێک بەر لەئێستا لە پەرلەمانی عێراق پەسەند کرا.هەر لە کۆبوونەوەکەدا باس لە بەرەو پێشبردنی ئۆرگانەکانی بزووتنەوە کرا هەروەک بە پێویست زاندرا کاری مەڵبەندەکان چڕتر بکرێنەوەو لە خزمەتکردنی خەڵکی و بانگەوازی ئیسلامی دابن.

دواتر شاندەکە چەند سەردانێکیان لە چوارقورنە ئەنجامدا و هەریەکە لە بەڕێزان م.ملا فاروق، کاک وەستا قادر و لە سەروچاوەش سەردانی پرسەی برای (م.جەلال ئەنگۆزێ )یان کرد.لە رانیەش سەردانی م. تەیب، م. سید حسن، م.عبدالقادری ھەلۆنەی یان کرد.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close