بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیكوردستانهەواڵ

رابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامیی سەردانی ژیانەوەی نیشتمانی دەکات

ئێوارەی رۆژی شەممە ۳ی نیسانی ۲۰۲۱، شاندێکی باڵایی بزووتنەوەی ئیسلامیی بە سەر پەرشتی بەڕێز مامۆستا عیرفان علی عبدالعزیز، رابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامیی و بە یاوەری هەریەکە لە د. عبداللە وەرتی و م. ئەحمەد گەرمیانی ئەندامانی دەستەی کارگێڕی، مامۆستا نەوزاد گردعازەبانی وکاک طاريق هەمەوەندی، کادیرانی پێشکەوتووی بزووتنەوەی ئیسلامیی سەردانی دامەزراوەی ژیانەوەی نیشتیمانیانکرد لەشاری هەولێرو لەلایەن بەڕێزان مامۆستا سەلیم کۆیی، د.ئیسماعیل بۆسکێنی، مامۆستا سەعید هەرکی و ژمارەیەک لە ئەندامانی ژیانەوەکە پێشوازیان لێکرا.

لە دیدارێکدا هەڵسەنگاندن بۆ کاری رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە کوردستان و رەوشی کاری ئیسلامیی و لایەنەئیسلامییەکان و ئەدای کاری حزبی و رەوشی کۆمەڵایەتی و سیاسیی و ئابووری لە هەرێمی کوردستانکرا.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close