بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیكوردستانهەواڵ

وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامیی ئیدانەی ئەو بەیاننامەیە دەکات کە کونسوڵخانەی ئەمەریکا بەرگری لە هاوڕەگەزبازەکاندەکات

د. عبداللە وەرتی، وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامیی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئیدانەی بەیاننامەیەکی کونسوڵخانەی ئەمەریکا دەکات کە بەرگری لە هاوڕەگەزبازەکان دەکات.

لە بەشێکی تری لێدوانەکەدا وتەبێژی بزووتۆەوەی ئیسلامیی ئاماژەی بەوەشکردووە: ئەوپەڕی مایەی نیگەرانی وجێگەی سەرسوڕمان وگوماناوییە بۆ موسوڵمانان و نەسیجی کۆمەڵایەتی کۆمەڵگەی کوردستان کەدەبینین کونسوڵخانەی ئەمریکا لەهەولێر بەیاننامە دەردەکات و بەرگری دەکەن لە هاوڕەگەزبازەکان لەکاتێکدا ئەوە کارێکی نامۆ و نامەشروع و ڕێگەپێنەدراوە نە لەئایینی ئیسلام و نە لەداب ونەریتی کۆمەلگا کەشمان. وتیشی:”ئێمە لەبزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان هەموو رێکارێکی یاسایی و مەدەنی وجفاکی دەگرینەبەر بۆ پاراستنی شوناس و رەوشتی کۆمەڵگەو ومیللەتەکەمان، هەموو ئەو هەوڵانەش ئیدانەو رەتدەکەینەوە کەدەیانەوێت کۆمەڵگەی موسوڵمانی کوردستان دابڕنن لە ئەخلاق و رەوشت و بەهابەرزەکان. 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close