كوردستانهەواڵ

هاتوچۆی سلێمانی سزای هەر شۆفێرێک دەدەین سەرنشینی لەگەڵدا بێت و ماسک نەبەستێت

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، سزای هەر شۆفێرێک دەدەین سەرنشینی لەگەڵدا بێت و ماسک نەبەستێت.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە بەیانی ژمارە (١٢)ی ساڵی ٢٠٢١ و لە خاڵی ١٣یەمدا هاتووە، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکان بە هەموو جۆرەکانیەوە (تایبەت، بارهەڵگر و کرێ) لەکاتی هەبوونی سەرنشین لەگەڵیاندا پێویستە پابەندبن بە بەستنی ماسک، بە پێچەوانەوە بڕی ٢٠ هەزار دینار بۆ هەر سەرنشینێک دەکرێت، شۆفێرەکەش وەکو پێبژاردن بڕی سزاکە دەدات.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی ئەوەشی ئاشکراکردووە کە، وەکو لایەنی جێبەجێکار ئەم بڕیارە جێبەجێ دەکات و لە ١ی نیسان تاوەکو ٣ی هەمان مانگ رێنوێنی دەدرێتە شۆفێران بە بەستنی ماسک، لەدوای ئەو وادەیەش هەر شۆفێرێک سەرپێچی بکات، سزا دەدرێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close