بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیكوردستانهەواڵ

شاندێکی دەستەی کارگێڕی سەردانی لقی هەولێری یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان دەکات

ئەمرۆ چوارشەممە ۳۱ی ئازاری ۲۰۲۱ شاندێکی دەستەی کارگێڕی سەردانی لقی هەولێری یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستانیان کرد. شاندەکەی دەستەی کارگێڕی بزووتەوەی ئیسلامیی پێکهاتبوون لە بەڕێزان کاک حاجی کامیل، بەرپرسی دەستەی کارگێڕی ومامۆستا ئەحمەد گەرمیانی و د. عبداللە وەرتی ئەندامانی دەستەی کارگێڕی، سەرباز خۆشناو ئەندامی سەرکردایەتی، سەردانی لقی هەولێری یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستانیانکردو لەلایەن مامۆستا شێخ نیاز دێگەیی، بەرپرسی لق وژمارەیەک لەزانایانی ئایینی پێشوازی کران.

لەدیدارێکی دۆستانەدا رەوشی کۆمەڵایەتی و رۆڵی زانایانی ئایینی لە بواری چاکسازی کۆمەڵگەو خێزاندا بەرز نرخێنرا و لەلایەن بەرپرسی لقی هەولێری یەکێتی زانایانیشەوە رۆڵی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان لە خزمەتی زانایان ومێژووی رزگاری خوازی کوردستان بەبایەخەوە نرخێندرا.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

هەروەها

Close
Close