كوردستانهەواڵ

پەرلەمانی کوردستان لەبارەی پێڵاوتێگرتنەکەی کازم فاروق بڕیاریدا

پەرلەمانی کوردستان بڕیاریدا تا ئەو کاتەی کازم فاروق داوای لێبوردن لە پەرلەمان دەکات، ڕێگە نەدرێت ناوبراو بەشداری دانیشتنی پەرلەمان بکات.

کەمێک پێش ئێستا و لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستاندا، بە دەنگی ٧٣ پەرلەمانتار، بڕیاردراوە تا ئەو کاتەی کازم فاروق داوای لێبوردن لە پەرلەمان دەکات، ڕێگە نەدرێت ناوبراو بەشداری دانیشتنەکانی پەرلەمان بکات.

لای خۆشیەوە ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، “کازم فاروق بۆ ئەوەی نەبێتە پاڵەوان و ڕای گشتی ئاگاداربێت، پێڵاوەکانی نەگرتووەتە سەرۆکایەتی پەرلەمان، بەڵکو فڕێیداوەتە بەردەمی خۆی”.

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە ئەمڕۆ چوارشەممە ٣١ی٣ی٢٠٢١، لە دانیشتنی ژماره‌ (5)ی ئاسایی خولى به‌هاره‌ی پەرلەمانی کوردستاندا، کازم فارۆق سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ، بە نیشانەی دەربڕینی ناڕەزایەتی پێڵاوەکانی گرتە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان.

دوابەدوای ئەو رووداوەش، کازم فاروق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند کە لەسەر راسپاردەی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ئەو کارەی کردووە و وتیشی، “داوا لە سەرۆکایەتی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەکەم ئەگەر بڕیارێکی دیکەی هەیە پێمان بڵێت، با لە ناو پەرلەمانی کوردستان ئەنجامی بدەین”.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close