كوردستانهەواڵ

ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان بۆ چەند پرسێک کۆدەبێتەوە

بڕیاره‌ کاتژمێر 11 ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 31-3-2021 په‌رله‌مانی كوردستان كۆببێته‌وه‌ و چه‌ند پرسێك تاوتوێ بكات.

بەپێی بەرنامەی کاری دانیشتنەکەی ئەمڕۆ کە پێشتر بڵاوکراوەتەوە، پەرلەمانی کوردستان تاوتوێ ئەم چەند پرسەی خوارەوە دەکات:

یه‌كه‌م: خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ ئه‌م پڕۆژه‌یاساییانه‌ى خواره‌وه‌، پشت به‌ستن به‌ حوكمى بڕگه‌ی (دووه‌م و چواره‌م)ى مادده‌ى (78)و بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ى كادده‌ى (83) له‌په‌یڕه‌وه‌ى ناوخۆى په‌رله‌مانی كوردستان .

١ – پڕۆژه‌یاسای وەزارەتی كارەبا لەهەرێَمی كوردستان-عێراق .

٢ -پڕۆژه‌یاسای هه‌موارى دووه‌می یاسای ده‌سته‌ی گشتیى ده‌سپاكی ژماره‌ (2)ى ساڵی 2011 .

دووه‌م: ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیازه‌یاسای (پاراستنی به‌رهه‌مه‌ خۆماڵییه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق) به‌پێی حوكمى مادده‌كانی (90، 91، 93، 96، 97) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان .

سێیه‌م: به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ پێشنیازه‌یاسای (پاراستنی تۆڕو بنچینه‌كانی ئاوو ئاوه‌ڕۆ له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق) به‌پێی حوكمى مادده‌كانی (87، 88، 89) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان .

چواره‌م: خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ پێشنیازه‌یاسای (هاورده‌كردن و فرۆشتنی به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق) به‌پێی حوكمى مادده‌كانی (87، 88، 89) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close