كوردستانهەواڵ

وەزارەتی پەروەردە ڕۆژێک پشوى هەڵوەشاندەوە و کاتی ئەنجامەکانی پۆلی 12شی راگەیاند

وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، رۆژی 29 یان 30 ئەم مانگە ئەنجامی تاقیکردنەوەی ئەزمونە گشتییەکانی پۆلی 12 رادەگەیەندرێت و لەساڵى نوێی خوێندن پشوى شەممان نامێنێت.

ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم رایگەیاند؛ رۆژی (29 یان 30 ئەم مانگە) ئەنجامی تاقیکردنەوەی ئەزمونە گشتییەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی رادەگەیەندرێت.

وتیشى “لە ساڵی نوێی خوێندندا، پشوی رۆژانی شەممە نامێنێت”. 

ئەمساڵ نزیکەی 100 هەزار قوتابی قۆناغی 12 ئامادەیی، لە بەشەکانی (زانستی، وێژەیی و پیشەییەکان) تاقیکردنەوەی ئەزموونە گشتییەکانیان ئەنجامدا.

بەگوێرەی بڕیاری وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ساڵی نوێی خوێندن لە رۆژی 13ی ئەیلولی ئەمساڵدا دەستپێدەکات و لە سێ رۆژی سەرەتای دەوامدا، بەرنامەیەکی تایبەتیان دەبێت بۆ سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close