كوردستانهەواڵ

گەرمیان.. لەڕووداوێکی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا

لەسەر ڕێگای کەلار – خانەقین رووداوێکی هاتووچۆ روویداو و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کاتژمێر ٧ی بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٩ی٣ی٢٠٢١، لەسەر ڕێگای کەلار – خانەقین و نزیک زاڵگەی هاتووچۆ، دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی، بی ئێم دەبڵیو (BMW ) و مارسیدس بارهەڵگر، پێکیاندادا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئەنجامی ئەو رووداوە، شۆفێریBMW گیانی لەدەستداوە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان راشیگەیاند، لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە لەلایەن تیمی هاتوچۆوە دەستیپێکردوە، بەمەبەستی زانینی هۆکاری ڕووداوەکــە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close