كوردستانهەواڵ

کونسوڵخانەی ئێران لە سلێمانی لەبارەی پێدانی ڤیزا روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

کونسوڵخانەی ئێران لە سلێمانی لەبارەی وەرگرتنی ڤیزاوە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، تاوەکو ٤ی مانگی داهاتوو پێدانی ڤیزای ئێران راگیراوە.

لە روونکردنەوەکەی سەرکونسوڵگەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی ئاماژە بەوەکراوە، بەڕەچاوکردنی داخرانی مەرزەکانی نێوان ئێران و عێراق تاوەکو ٤ی نیسان، پێدانی ڤیزا لە سەرکونسوڵگەرییەکەیانەوە راگیراوە و هیچ گۆڕانکارییەک لە مەرجەکانی وەرگرتنی ڤیزادا نەکراوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو کە بڵاوبوونەوەی هەواڵێک لە بەشێک لە راگەیاندنەکانی هەرێمی کوردستان لە زاری کۆمپانیاکانی تایبەتمەند بە وەرگرتنی ڤیزا لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا، دوورە لە راستییەوە و هیچ بنەمایەکی نییە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، شەوی رابردوو ئۆفیسی وەرگرتنی ڤیزای ئێران لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پێشتر لە سلێمانی لەکاتی وەرگرتنی ڤیزای ئێران پێویست بوو داواکار پشکنینی کۆرۆنا بکات ئەوکات ڤیزای پێدەدرا، بەڵام لەئێستادا گۆڕانکاری بەسەرداهاتووە و دەتوانن داواکاری ڤیزای ئێران پێشکەش بکەن بەبێ ئەنجامدانی پشکنینی کۆرۆنا.

راشیگەیاند، لە رۆژى شەممەى داهاتووەوە، داواکاری پێشکەشکردنی ڤیزای ئێران دەستپێدەکاتەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close