كوردستانهەواڵ

وەزارەتی پەروەردە راگەیەندراوێکی لەبارەی دەوامی قوتابخانەکان بڵاوکردەوە

وەزارەتی پەروەردە بڵاویکردەوە، جگە لە قوتابیانی پۆلی 12، دەوامی سەرجەم پۆلەکانی دیکە تا 8ـی نیسان رادەگیرێت.

دەقی راگەیەندراوەکە:

پاڵپشت بەو دەسەڵاتەی پێماندراوە لە کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای رووبەرووبونەوەی کۆرۆنا لە  رێکكەوتی  1ی 3 ی 2021، وە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ پێنج شەممە رێککەوتی ٢٥ ی ٣ ی ٢٠٢١، بەرێزان ( وەزیری پەروەردە و بریکاری وەزارەت و بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی پارێزگاکان )، لەبەر زیادبوونی رێژەی تووشبوون و مردن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئاماژە بە هەڵسەنگاندنی تەندروستی، بریاردرا: 

1- جگە لە قۆناغی 12ی ئامادەیی و پەیمانگاکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە ( حکومی – ناحکومی )  سەرجەم قۆناغەکانی دیکەی خوێندن دەوام تا رێککەوتی 8ـی چواری 2021، تەنها بۆ ئەنجامدانی  هەڵسەنگاندنی بازنەی یەکەم و تاقیکردنەوەکانی (20) نمرەی نوسینەکی لە قوتابخانە حکومییەکان و تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرز لە قوتابخانە ناحکومییەکان دەبێت. پاشان لە کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای کۆرۆنا هەڵسەنگاندنی نوێ بۆ دۆخی تەندروستی دەکرێتەوە. 

2- هەموو ئەو قوتابخانە حکومیانەی هەڵسەنگاندنی بازنەی یەکەم و تاقیکردنەوەی(20) نمرەی نووسینەکیان کردووە دەوامیان تا 8ی 4ی 2021 رادەگیرێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close