
بەهۆی پابه‌ندنه‌بون به مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و هەبونی نه‌وجه‌وان له شوێنه‌كانیاندا، قایمقامیەتی سلێمانی پێنج كافتریا داخست.
قایمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاندوە ئەمڕۆ چوارشه‌ممه (2021.3.24) له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ریستۆرانتی سه‌ر به لیژنه هاوبهشهكانەوەی به‌هۆی هه‌بونی ژماره‌یه‌ك نه‌وجه‌وان له شوێنه‌كانیاندا و رێگری نه‌كردن له هاتوچۆكردنیان و پێشكه‌شكردنی نێرگه‌له، لیژنه‌كه (كافتریاكانی شاڵاو، عیون له‌یل، باخی شار، یادیا ، سایه‌گوڵ)یان له شاری سلێمانی داخست.
ڕاشیگەیاندوە بەپێی یاسا، هەر نەوجەوانێک هاتوچۆی هۆڵەکانی بلیارد، کۆفی شۆپی کێشانی نێرگەلە، کافتریا، شوێنەکانی فرۆشتن و پێشکەشکردنی خوردنەوە کحولییەکان، بكات و له‌لایه‌ن خاوه‌نه‌كانیانه‌وه رێگری لێنه‌كرێت، سه‌رپێچییه و له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانییه‌وه داده‌خرێن .
ئاماژەی بەوەشکردوە یه‌كێكی دیكه له سه‌رپێچییه‌كانی شوێنه‌كان، نه‌بونی مۆڵه‌ته به كار و پیشه‌كانیانه‌وه، مۆڵه‌ت بنه‌مای كاركردنه بۆ ههرپیشهیهك كه له‌شوێنێكدا ئه‌نجام ده‌درێت، بۆیه پێویسته ئه‌و شوێنه‌ی پیشه‌یه‌كی دیاریكراوی تێدا ئه‌نجام ده‌درێت مۆڵه‌ت له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان وه‌ربگرێت پاشان ده‌توانێت كاری تێدا بكات، به‌پێچه‌وانه‌وه لیژنه‌كانی قایمقامیه‌ت شوێنه‌كه و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاریی یاسایی ده‌كه‌نه‌وه .
هه‌روه‌ها یەکێکی دیکە لە هۆکارەکانی داخستنی ئەو پێنج کافتریای بۆ ئەوە گەڕاندۆتەوە کە پابه‌ندنه‌بون به مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و گه‌شتوگوزار و رێكاره‌كانی دیكه‌ی كاركردن و بەوهۆیەشەوە خاوه‌نه‌كانیشیان روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێنه‌وه .