كوردستانهەواڵ

وەزارەتی پەروەردە ڕازیی بووە 40 بدرێت بە قوتابیانی پۆلی دوانزە

سەرۆکی لیژنەی پەروەردە لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند لیژنەی باڵای ئەزمونەکان لە وەزارەتی پەروەردە ڕازیی بووە 40 بدرێت بە قوتابیانی پۆلی دوانزە.

عەبدولسەلام دۆڵەمەڕی سەرۆکی لیژنەی پەروەردە لە پەیامێکدا لە پەیجی فەرمی خۆی نوسیویەتی لیژنەی باڵای ئەزموونەکانی وەزارەتی پەروەردە بە ئیجابی وەڵامی داینەوە کە ٤٠ ڕۆژ بدرێت بە قوتابیانی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی ، ئەوەش بە پێشخستنی تاقیکردنەوەی وەرزی دووەم لە 19 ی مانگەوە بۆ5 ی 6 ی 2021

ڕاشیگەیاندوە پاش دەستپێکردنەوەی دەوام بە نووسراوی فەرمی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزموونەکانەوە گشتاندن بەو بڕیارە دەکەن.

سەرۆکی لیژنەی پەروەردە ڕاشیگەیاندوە لیژنەکەی وەزارەت مەنهەج دیاریدەکات تەنها بۆ وەرزی دووەم بە جۆرێک کە گونجاو بێت لە گەڵ ڕۆژانی خوێندنی وەرزی دووەم .

هەروەها تاقیکردنەوەکانی وزاریش لە هەفتەیەکدا تەنها دوو تاقیکردنەوەی تێدا ئەنجام دەدرێت .

ئەوە لەکاتێکدایە هەفتەی ڕابردوو بۆ ماوەی چوار رۆژ بەشێک لە خوێندکارانی پۆلی دوانزە لە سلێمانی و چەند شار و شارۆچکەیەکی دیکە خۆپیشاندانیان کرد و داوایانکرد پێش تاقیکردنەوەکان 40 رۆژیان پێ بدرێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close