
كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق، رایگه‌یاند، نموونه‌ی كاری ده‌نگدانی ئاماده‌كردووه و سه‌رقاڵی ئاماده‌كارییه‌كانه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له ئۆكتۆبه‌ری داهاتوودا.
گوته‌بێژی ره‌سمی كۆمیسیۆنه‌كه، جه‌مانه ئهلغلای، رایگه‌یاند، به گوێره‌ی ئه‌و خشته‌یه‌ی دامان ناوه ئاماده‌كاری بۆ به‌ڕێوه‌بردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ین.
بڕیاره پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی گشتیی له عێراق، رۆژی (10ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2021)، به‌ڕێوه‌بچێت، دوای ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌تای حوزه‌یرانه‌وه دواخرا بۆ ئه‌و واده‌یه.
ئه‌و گوته‌بێژه روونیكرده‌وه، كۆمیسیۆن له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه ده‌ستیكردووه به نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران و دابه‌شكردنی كارتی بایۆمه‌تری و داوای ناو تۆماركردنی هاوپه‌یمانییه سیاسییه‌كان و لیستی پاڵێوراوانی وه‌رگرتووه.
ئاماژه‌ی كرد، كۆمپانیای میرۆی كۆریای باشوور، راهێنان به كارمه‌ندانی كۆمیسیۆن ده‌كات و ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كان ئاماده ده‌كات بۆ ده‌نگدان.