كوردستانهەواڵ

دواى 14مانگ، ئەمشە و گەشتى عەمرەکارانى کوردستان دەست پێدەکاتەوە

بەڕێوەبەرى حەج و عەمرەى سلێمانى رایدەگەیەنێت؛ ئەمشە و قافڵەى عەمرەکاران لە سلێمانییەوە بەرەو سعودیە گەشت دەکەن.

کامەران عەلی بەڕێوەبەری حەج وعەمرەی سلێمانی راگەیاند: دواى (14) مانگ لە وەستانى گەشتەکان، ئەمشەو گەشتى عەمرەکاران بۆ سعودیە دەستپێدەکاتەوە.

دەشڵێت: کاتژمێر (04:00)ى بەیانى قافڵەى عەمرەکاران لە فڕۆکەخانەى سلێمانى دەفڕن و لە وڵاتى قەتەر دەنیشنەوە و دواتر لەوێوە دەچنە سعودیە.

ئەوە لە کاتێکدایە، بەهۆى بڵاوبونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا وڵاتى سعودیە چەندین رێکارى توندى گرتەبەر و ماوەى (14) مانگیش بوو لە هەرێمەوە هیچ گەشتێک بەمەبەستى حەج و عەمرە بۆ سعودیە ئەنجام نەدرابو.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close