كوردستانهەواڵ

لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لە شەقڵاوە پێنج کەس برینداربوون

سەر لەبەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی هەریری سەربە قەزای شەقڵاوە، ڕووداوێکی هاتووچۆ ڕوویدا و بەهۆیەوە پێنج کەس برینداربوون.

 کاتژمێر 8:30  خولەکی بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢١ی٣ی٢٠٢١، ڕووداوێکی هاتووچۆ  لە شەقامی سۆرکی هەریر ـ شەقڵاوە روویداوە و لە ئاکامدا پێنج کەس برینداربوون.

بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەشێک لە بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەی شەقڵاوە کراون و چەند کەسێکیشیان ڕەوانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر کراون کە برینەکەیان قوڕس بوو.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close