كوردستانهەواڵ

زیاتر لە دوو هەزار کەس لە ناو چاکسازییەکان حکومدراون

باسک نێت، هەولێر
بەڕێوەبەری گشتی چاکسازی هەرێم رایدەگەیەنێت: بەهۆی زۆر بوونی ئالوودەبوانی ماددە هۆشبەرەکان رێژەی تاوان لە زیاد بووندایە.

ئەحمەد نەجمەدین، بەڕێوەبەری چاکسازی هەرێم ئەمڕۆ پێنج شەممە ۱٨ی ئازاری ۲۰۲۱ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: بەهۆی زۆر بوونی بەکارهێنەرانی ماددە هۆشبەرەکان رێژەی تاوان بەرامرد بە ساڵی پار رووی لە زیاد بوون کردووە.

وتیشی:” لە ئێستا ئافرەتانیش ماددە هۆشبەرەکان بەکاردێنن و لە ڕێگەی جیاوازیشەوە ماددەی هۆشبەر دەبرێتە ناو چاکسازییەکان، بەڵام ناکرێت زانیارییەکان لەوبارەیەوە ئاشکرا کراوە، چونکە خەریکی لێکۆڵینەوەین.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close