بزووتنهوهی ئیسلامیكوردستانهەواڵ
بزووتنهوهی ئیسلامی ئاشتهوایی نێوان دوو بنهماڵه دهكات

مەڵبەندی هەشتی هەورامان ئاشتەوایی نێوان دووبنەماڵە دەکات
کاک حاجی انوەر عەنەبی و مامۆستا عوسمان سەیداحمد ئامادەی ئاشتەواییەکەبوون….
ڕاگەیاندنی مەڵبەندڕۆژی چوارشەممە مێژووی 17/3/2021 لەبارەگای مەڵبەندی هەشتی هەورامانی بزووتنەوەی ئیسلامی لەژێر چاودێری بەڕێز کاک حاجی انوەر عەنەبی ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامی و و مامۆستا عوسمان سیداحمد ئەندامی شواری بزوتنەوەو بەئامادەبونی مامۆستا علی حاجی زەڵمی ئەندامی شورا وبەرپرسی مەڵبەند و مامۆستا ناصح مجید ئەندامی پێشووی شورا و کارگێڕ و ئەندامانی مەڵبەند ئاشتەوای لەنێوان هەردوو بنەماڵەی بەڕێز کاک سبحان سعید و کاک زاهر محمدعلی بەڕێوەچوو ، لەوتەیەکی دا بەڕێز کاک حاجی انوەرعەنەبی سوپاسی هەردوو بنەماڵەی کرد کە هاتن بەدەم داواکاری بزووتنەوەی ئیسلامیەوەو وەک دوو بنەماڵەی بەڕێز و ئەندامی بزووتنەوە ڕازی بوون بەنێوەند گیرییان و سوپاس بۆخوا کێشەکە کۆتای پێ هات پاشان لەلایەن بەرپرسی مەڵبەندەوە سوپاس و پێزانین ئاڕاستەی جەنابی کاک حاجی انوەر عەنەبی و مامۆستا عوسمان سید ئەحمەد و مامۆستا ناصح مجید کرا بەبۆنەی بەدەمەوە هاتنی داواکاری مەڵبەند بۆ کۆتای هێنان بەم کێشەیە هەروەها سوپاس و پێزانین ئاڕاستەی تەواوی ئەندامانی مەڵبەند بەگشتی و بەشی کۆمەڵایەتی مەڵبەند کرا لەهەمان کاتدا دەست خۆشی و سوپاسی ئاڕاستەی هەردوو بنەماڵە کرد بەبۆنەی هاتن و گوێڕایەڵیان بۆ داواکاری مەڵبەند…
دواتر مامۆستا علی حاجی زەڵمی بەرپرسی مەڵبەند بەڵێن نامەکەی خوێندەوەو هەردوو بنەماڵە واژۆیان لەسەر بەڵێن نامەکە کردوو کۆتاییان بەکێشەی نێوانیان هێنا…….





