بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیكوردستانهەواڵ

پەیامی مەڵبەندی 8 هەورامانی بزووتنەوەی ئیسلامیلە33 هەمین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە و هەورامان و شارەزووردا

پەیامی مەڵبەندی هەشتی هەورامانی بزووتنەوەی ئیسلامیلەسی و سێ هەمین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە و هەورامان و شارەزووردا……

سنوری پارێزگای هەڵەبجە کامەیە…؟؟؟؟؟

سەرەتا كەدەوترێت هەڵەبجە,ئەوە مەبەستەمان تەنها شاری هەڵەبجە نیە وەك سنورێكی جوگرافیای تەسك, كەبریتییەلەگەڕەكەكانی (پیر محمد.پاشا.كانی عاشقان ..كانی قوڵگە..سەرا..شێخ سمایل..مامۆستایان و هتد….) بەڵكو هەڵەبجە هەر لەدێرزەمانەوە چەق و ناوەندی ئیداری و ڕۆشنبیری پانتاییەكی گـەورە و فراوانی ناوچەی هەورامان و شـارەزوور بووە . تادەگاتەسەر شـاتەكەی مەولەوی.بۆیە بە زوڵمی دەزانین كە ناوی هەڵەبجە و كارەساتەكەی لە سنورێكی جوگرافی بچوكدا بەرتەسك بكرێتەوە چونكە تەنها ناوشاری هەڵەبجە نەبوو بەر كیمیای كەوت بەڵكوو تەواوی هەورامان و ناحیەكانی بیارە و خورماڵ و سیروان بەركیمیای كەوتن و شارەزوریش بێ بەش نەبوو لە مەینەتیە تەواوی سنوری قەزای سەیدصادقیش زەرەر مەند بوو بەهۆی ئەم كارەساتەوەو وێرای ئاوارەبونی خەڵكەكەی شارەكەش خاپور كراوەك هەموو لایەك ئاگادارن

جەماوەری سەربەرزی كوردستان – خەڵكی ئاینپەروەرو هیممەت بەرزی پارێزگای هەڵەبجە هەموومان ئەوەمان بیرە سی و سێ سالڵ بەر لە ئیێستا و لە ڕۆژێكی وەك ئەمرۆدا لە 16/3/1988 شاری هەڵەبجە و ناوچەكانی هەورامان و شارەزوور كەوتنە بەر شاڵاوی دڕندانەی رژێمی بەعس و بە بەكارهیێنانی چەكی كیمیاییی قەدەغەكراوی نیودەوڵەتی كارەساتێكی مرۆیی بەسەر ئەم شارەدا هێنا، هەر بەهۆی ئەم ڕەفتارە نامرۆڤانەی حكومەتی ئەوسای عێراقەوە (5000) پێنج هەزار هاووڵاتی لە ژن و پیاو و مناڵ شەهید بوون و بەسەدەها برینداری لێكەوتەوە ئەمە وێڕای ئاوارەبوونی خەڵكەكەی و كاولكردنی شارەكەی.

بەرێزان : وەك لایەنێكی خەمخۆری پارێزگای هەڵەبجە لەپێناو بە هەمیشە زیندوو ڕاگرتنی ساڵیادی كیمیاباران كردنی هەڵەبجەدا كە بۆ ئەمساڵ هاوكاتە لەگەڵ بڵابونەوەی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنادا داوا لە هەرسێ سەرۆكایەتیەكەی هەرێم دەكەین كە پێكەوە و یەكگرتووانە ڕەزامەندی بدەن لەسەر دوایەمین یاداشتی پارێزگاری هەڵەبجە كە پەیوەندی بە كێشە و شایستە مادیی و مەعنەوییەكانی شارەكەوە هەیە.

لە كۆتاییدا دەخوازین مرڤایەتی بە دووربێت لەكارەساتی هاوشێوەی كارەساتی هەڵەبجە ئومێد دەكەین گشت لایەك لەش ساخ و تەندرووست باش بن و بە دوور بن لە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا.

16/3/2021مەڵبەندی هەشتی هەورامانی بزووتنەوەی ئیسلامیتێبینی.

..ئەم پەیامە لەژمارە(18{ ی گۆڤاری ئاسۆی هەڵەبجە کەلەلایەن مەڵبەندی یەکی هەڵەبچەی بزووتنەوەی ئیسلامیەوە دەردەچێت لە ساڵیادی کیمیا بارانی شارەکەدا بڵاو کراوەتەوە…..

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close