
وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی، کۆمەڵێک هەلی کار رادەگەیەنێت و داوا لەو کەسانە دەکات کە داوا پێشکەش دەکەن، لە رێگای پڕکردنەوەی فۆرمی ئۆنڵاین، داواکانیان پێشکەش بکەن.
وەزارەتەکە پێویستی بە دامەزراندنی ژمارەیەك لە هەڵگرانی بڕوانامەی (بەكالۆریوس) هەیە لە تایبەتمەندیەكانی (یاسایی- كارگێری – ژمێریاری) بۆ هەرسێ بەڕێوەبەرایەتیەكانی دەستەبەری كۆمەڵایەتی لە شارەكانی (هەولێر – سلێمانی – دهۆك) سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كار و دەستەبەری كۆمەڵایەتی، پێویستە پێشكەشكاری فۆرمی دامەزراندن تەمەنی نێوان (24 بۆ 36) ساڵ بێت.
بەگوێرەی نووسراوێکی وەزارەتەکە: “پڕكردنەوەی فۆرم تەنها بەشێوەی ئۆنڵاین دەبێت بۆ ماوەی 10 رۆژ لە رێكەوتی 15/3/2021 تا رێكەوتی 25/3/2021”.
لە رێگای ئەم لینکە دەتوانن داوا پێشکەش بکەن.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە