كوردستانهەواڵ

هاتووچۆی هه‌ولێر ئاگاداریه‌كی بڵاوكرده‌وه‌ بۆ خاوه‌ن ئۆتۆمبیله‌ بێ سه‌ره‌تاكان

ھاتووچۆی ھەولێر رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە ھەموو خاوەن ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاكان دەتوانن بە مەبەستی تۆماركردنی زانیاری سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ھەولێر بكەن.

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوبەرایەتی ھاتووچۆی ھەولێر رایگەیاند: “ئاگاداری خاوەن ئۆتۆمبێلەکانی بێ سەرەتا و تۆمار نەکراوەکان دەکەینەوە کە لە خشتەی رابردوو بڵاومان کردبووەوە کە بەپێی پیتی دیاری کراو سەردانی پشکنین بکەن، لە ئەمڕۆوە سەردانی کردن ئارەزومەندانەیە واتا هەموو کەسێک دەتوانێت لە هەر رۆژێک بێت سەردانی لیژنەی پشکنین بکات بۆ سەرژمێری کردنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان”.

ئەمەش دوای ئەوە دێت لە چەند رۆژی رابردوودا بەڕێوبەرایەتی گشتی ھاتووچۆی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، كە دەبێ خاوەن ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاكان سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكانی ھاتووچۆ بكەن، بۆ پڕكردنەوەی فۆڕم و تۆماركردنی زانیاری.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close