كوردستانهەواڵ

هاتووچۆی راپەڕین لەبارەی مۆڵەتەوە ئاگاداری شۆفێرانی تاكسی دەكاتەوە

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی راپەڕینی لە ئاگاداریەكدا داوا لە سەرجەم شۆفێری تاكسیەكان دەكات لە ناوشارەكان و هێڵەكانی نێوان شارەكان سەردانیان بكەن بۆ گۆڕینی مۆڵەتی شۆفێریەكانیان.
بەڕێوەبەرایەتیەكە لە ئاگاداریەكدا كە كۆپیەكی دەست (باسك نێت) كەوتووە دەڵێت: ئەو شۆفێرانە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ڕاپەرین بكەن بە مەبەستی گۆڕینی جۆری مۆڵەتەكانیان لە مۆڵەتی گشتیەوە بۆ مۆڵەتی تاكسی بۆ ئەوەی لە داهاتوودا غرامەی یاسایی نەیان گرێتەوە .
وردەكاری گۆڕینی مۆڵەتەكەشی ئاشكراكردووە و دەڵێت وەك هەنگاوی یەكەم “سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوە و گەیاندنی ڕاپەرین دەكەن و لەوێ پشتگیری و فۆڕمێك دەهـێـنن بـۆ بـەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ڕاپەڕین”.
لە قۆناغی دووەمی مامەڵەكەدا لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ڕاپەرین فۆڕمێكی بایۆمەتریان بۆ پڕ دەكرێتەوە و دەنێـردرێـن بـۆ بایـۆمەتری لە شاری سلێمانی، دواتر مۆڵەتەكانیان دەگۆڕدرێت بۆ مۆڵەتی تەكسی. 
ئاگاداری ئەوەشی كردووە كە سەرجەم موچەخۆران جگە لە هەندێك لە خانەنشینان كە ئەوەش لەكاتی مامەڵەكردنی بایۆمەتری دیاری دەكرێت مۆڵەتی تاكسی پێنادرێت. 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

هەروەها

Close
Close