كوردستانهەواڵ

خێزانێکی چوار کەسی کەوتنە دەریاچەی دەربەندیخان و یەکێکیان خنکا

بەلەمێکی گەشتیاری لەبەنداوی دەربەندیخان وەرگەڕا، کە چوار کەسی تێدابوە، یەکێک لە ئەندامانی خێزانەکە گیانی لەدەستدا.
پۆلیسی قەزای دەربەندیخان رایگەیاند، پاشنیوەڕۆی سێ شەممە، بەلەمێکی گەشتیاری لە بەنداوی دەربەندیخان وەرگەڕاوە، کە چوار ئەندامی خێزانێکی بەرەگەز عەرەبی تێدا بووە، دوای گەیشتنی تیمەکانی بەرگری شارستان توانراوە سێ کەسیان رزگار بکرێن و یەکێکیشیان گیانی لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، تەرمی ئەو هاوڵاتییەی گیانی لەدەستداوە، تا ئێستا نەدۆزراوەتەوە، رۆسەی گەڕان بە دوای تەرمەکەدا بەردەوام دەبێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close