بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیهەواڵ

بزووتنەوەی ئیسلامی و نەوەی نوێ کۆبوونەوە

بزووتنەوەی ئیسلامی و نەوەی نوێ کۆبوونەوە..

ئەمڕۆ دووشەمە (٨ / ٣ / ٢٠٢١ ) شاندێکی پەیوەندییەکانی بزووتنەوەی ئیسلامی کە پێک ھاتبوولە بەڕێزان حاجی انوه ر عەنەبی ئه ندامی م.س بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکان و م سلام کریم بەرپرسی پەیوەندییە کوردستانییەکان و ( ملا محمدی علاقات و عوسمان جەنەتی ) ئەندامانی مەکتەب سەردانی ئەنجومەنی باڵای نەوەی نوێیان كردو لەلایەن بەڕێزان کاک ھیمداد شاھین و کاک یەعقوب کاکل و کاک فاروق ئەندامانی ئەنجومەنی باڵاوە پێشوازی کران.

سەرەتای کۆبونەوەکە جەخت لەسەر گرنگی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردولا کراوە و بە پێویست زانرا ئەم پەیوەندییانە بەردەوام بێت ودواتر باس لە بارودۆخی کوردستان و دۆخی خراپی ھاوڵاتیان کرایەوە و ھەردوولا ھاوڕا بوون کە پێویستە حزب و لایەنەکانی دژ بە دزی و گەندەڵی ھاوھەڵوێست بن چونکە ھاوئامانجن..

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close