بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیكوردستانهەواڵ

گەر مافی هاوڵاتیان پشتگوێ بخەن لە دژتان رادەپەڕنەوە

بە ناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
شاراوەنیە لای خەڵكی ستەمدیدەی كوردستان، زوڵم و زۆرداری رژێمە یەك لە دوایی یەكەكانی دەسەڵاتدارانی بەغدا لە دەست دەرچوو، ئەوەبوو خوای گەورە چەند هۆكارێكی هێنایە بوون بۆ لەناو بردنی ستەمكاران و ئەوانەی هاوكاری ستەم كاران بوون وەك شاراوە نەبووە لە دێر زەمانەوە زوڵم و ستەم قبوڵ ناكرێت و زوو بێت یان درەنگ كۆتایی دێت، بە هەر هۆیەك بێت خوای پەروەردگار ئەو زوڵم و ستەمەو نادادپەروەریە دەسڕێتەوەو لە ناویان دەبات، وەك لە 5ی ئازاری1991 جەماوەری خەباتگێڕو تێكۆشەرانی كوردستان لە هەلومەرجێكی گونجاودا بە هاوكاری هێزی نێودەوڵەتی و ناوچەیی و غروریەتی دەسەڵاتدارانی بەغدا كە بووە هۆیەكی سەرەكی بۆ ئەو هەلو مەرجە گونجاوە هێزی پێشمەرگەو جەماوەری بە شەرەفی كوردستان راپەڕین و رقی پەنگ خواردووی چەندەها ساڵەی خۆیان بەرەو دەسەڵاتدارانی رژێمی بەغدای خوێن رێژدا رژاند، لە ماوەیەكی زەمەنی كورتدا بەشێكی زۆریان لە خاكی كوردستان رزگار كردوو و گەلەكەی ئازاد كرا.
راپەڕین بۆ نەمانی جەوروستەم بەرپابوو تا تاوانباران سزا بدرێن، بەڵام بە دادگەرانەو بەپێی یاسا، بەڵام سەد مەخابن دوای 30 ساڵ حكومەتداری لە هەرێمدا دەڵێین ساڵ بە ساڵ خۆزگەم بە پار، ئیتر بەسە گەندەڵی بەسە نادادپەروەری بكرێت بۆ پابەند بوون بە ئازادی بیروڕاو سەروەری یاساو پاراستنی بنەماكانیی مافی مرۆڤ و دەستوەرنەدان لە كاروباری دادوەریدا ئەمانە چەند وشەگەلێك بوون لە ئامانجە سەرەكییەكانی راپەڕین، بۆیە دەبێت ئەمانە پارێزراو و رێز لێگیراوبن ئەگەر وانەكەین لەم گێژاوەی ئێستا دەرناچین لە یادی مەكەن ئەزموونی حكومڕانی هەرێمی كوردستان، بەری رەنجی خەبات و تێكۆشانی گەلی كوردستان و بەرهەمی خوێنی شەهیدان ئەگەر ئەم یادە لە بیر بكەین واتای دەستەبەر نەكردنی مافە سیاسی و ئابووری دەستووریەكانە گوێنەدانە بە داواكاری و مافە رەواكانی هاوڵاتیانی بەش مەینەتی بە پشتگوێخستنی داخوازییەكانی هاونیشتمانیانە زەنگێكی مەترسی دار ئەبێت بۆ ئەوانەی گەندەڵكاران بۆ ئەوانەی مافی هاوڵاتیان بە ئەنجام ناگەیەنن، ئەگەر هاوڵاتیان بۆیان نەرەخسێت تۆڵەیان لێبكەنەوە ئەگەر خۆتان گێل نەكەن رۆژێك دەگەڕێنەوە بۆلای پەروەردگار ئەوكات (وامتا زوا الیوم ایها المجرمون) هەر لە ساڵڕۆژی راپەڕیندا جەخت لەسەر یەكخستنەوەی ماڵی كوردی و یەكڕیزی گەل و یەك گوتاری نێوان لایەنە سیاسییەكان و چارەسەر كردنی كێشەو گرفتەكان بە شێوەی گفتوگۆ و یەكتر قبوڵ كردن دەكەینەوە، تەنها ئەمە دەبێتە پاراستنی دەستكەوتەكانی راپەڕین.
لەم یادە مێژووی و پیرۆزەدا پیرۆزبایی نەبڕاوە ئاراستەی خەڵكی تێكۆشەرو خۆراگری كوردستان دەكەین و داواكارین لە خوای گەورەومیهرەبان شوێن و جێگەی تێكۆشەرانی كوردستان كە خوێنیان لە پێناو مافە رەواكانی گەل و نیشتمانەكەیان بەخت كرد بەهەشتی بەرین بێت.
كامیل حاجی عەلی

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close