كوردستانهەواڵ

هەولێر؛ ئەو خوێندکارەى بەچەقۆ هێرشیکردە سەرمامۆستاکەى دەستگیرکرا

پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند ئەو قوتابیەیان دەستگیرکردوە کە بە چەقۆ هێرشی کردە سەر مامۆستاکەی و برینداری کرد.

پۆلیسی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت دوای ڕوداوەکە قوتابیەکە هەڵاتبوو،بەڵام بەدواداچونێکی ورد توانرا قوتابیەکە دەستگیربکرێت.

ئاماژەی بەوەشکردوە بەپێی مادەی 430 لە یاسای سزادان پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ قوتابیەکە رێکخراوە.

ئەوە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ لە یەکێک لە قوتابخانەکانی شاری هەولێر مامۆستایەک لەلایەن یەکێک لە قوتابیەکانیەوە هێرشی کرایە سەر و بریندارکرا.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close