كوردستانهەواڵ

پۆلیسی سلێمانی: تەقەكەرەکەی شەقامی سالم دەستگیركرا

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، هێزەکانیان ئەو کەسەیان دستگیرکردووە کە لە شەقامی سالم تەقەی کردبوو و دەستیشیان گرتووە بەسەر پارچەیەک چەک و چەندین فیشەکدا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “لەچوارچێوەی هەڵمەتە بەردەوامەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی کە بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەڕێوەدەچێت بۆ دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی تەقە دەکەن و ئارامیی و هێمنی شار دەشێوێنن و ترس و دڵەڕاوکێ لای هاوڵاتیان دروستدەکەن، هێزەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – بنکەی پۆلیسی ڕزگاری تەقەكەرێكیان دەستگیركرد” .

روونیشیکردووەتەوە، دوای ئەوەی ڕوداوێكی تەقەكردن لەشاری سلێمانی (شەقامی سالم – سەهۆڵەکە) ڕوویدا، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ڕزگاری دەستبەجێ‌ گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكە و توانرا تەقەكەرەكە دەستگیربكرێت، هەروەھا دەستیشگیرا بەسەر ئوتۆمبێلی تۆمەتباردا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە ماڵی تۆمەتبار پشکنرا و توانرا دەستبگیرێت بەسەر پارچەیەک چەک و چەندین فیشەکدا .

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی راشیگەیاندووە، لە ئێستادا تەقەکەرەکە بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە .

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close