بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیهەواڵ

مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی پیرۆزبایی له‌ كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستان ده‌كات

بەبۆنەی كۆتایی هاتن‌و سەركەوتنی كارەكانی كۆنگرەی چوارەمی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان، مەكتەبی سیاسیی بزووتنەوەی ئیسلامیی برووسكەیەكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی مامۆستا عەلی باپیرو سەرجەم ئەندامانی كۆنگرە دەكات، ئەمەی خوارەوە دەقەكەیەتی:

بۆ بەڕێز / سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان
بەڕێزان / ئەندامانی سەركردایەتی و ئەندامانی كۆنگرەی چوارەم
السلام علیكم

بەبۆنەی كۆتایی هاتنی كارەكانی كۆنگرەی چوارەم -تان، پیرۆزبایی ئاراستەی هەمووان دەكەین بەو هیوایەی بەگڕوتینێكی نوێوە دەست بەكاری سیاسی و خزمەت بەدین و گەل و نیشتیمان بكەن، ببن بە لایەنێكی كارامە بۆ سەرخستنی ئاشتیی و ئاشتەوایی خەڵكی كوردستان و عێڕاق.
هەرشادو سەربەرزبن…
لەگەڵ ڕێزدا
مەكتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامیی لە كوردستان / عێڕاق 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close