كوردستانهەواڵ

کارەباى سلێمانى هاوڵاتیان ئاگاداردەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتی کارەباى سلێمانى رایگەیاند، ئاگاداری هاوڵاتیانی ناو شار و دەرەوەی شار دەکەنەوە، کە بەهۆی ئەو رەشەبایایەی ئەمشەو زیانێکی زۆر بەر تۆڕەکانی گواستنەوە و دابەشکردنی کارەبا کەوتووە و بەهۆیەوە ناتوانرێت بەرنامەی کارەبا جێبەجێبکەن.

بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، “بەگوێرەی داتاکانی کۆنترۆڵی کارەبای سلێمانی ۱٠ لاینی ۱۳۲ کەی ڤی و ١٥ لاینی ۳۳ کەی ڤی گواستنەوەی وزەی کارەبا و ۲۷۹ی ۱۱ کەی ڤی لە دەرەوە و ناو شاری کەوتوون و تیمەکانی سیانەکانی کارەبا سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکانن بۆ ئاساییکردنەوەی بەرنامەی دابەشکردنەوەی کارەبا.”

ئاماژە بەوەشکراوە، بەهۆى ئەو رەشەبایایەی ئەمشەوەوە زیانێکی زۆر بەر تۆڕەکانی  گواستنەوە و دابەشکردنی کارەبا کەوتوە و بەهۆیەوە کۆنترۆڵی کارەبا ناتوانێت بەرنامەی کارەبا جێبەجێ بکات.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەمشەو رەشەبایەکی بەهێز لە بەشێک لە شار و شارۆچکەکان هەڵیکرد و لە چەند ناوچەیەکیشیان زیانی گەیاند تا ئاستى کەوتنی بورج و شکاندنی درەختەکان.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close