كوردستانهەواڵ

ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستانەوە

دوای ئەوەی کاتژمێر 9:30 ی دوێنێ شەو 2021/2/15 ، چەند مووشەکێک بەر فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و چەند گەڕەکێکی شاری هەولێر کەوتن ، لە ئەنجامدا لە ناو فڕۆکەخانە بووە هۆی گیانی لە دەستدانی کەسێک و برینداربوونی پێنج کەسی دیکە. لە ناو شاری هەولێریش سێ کەسی تر برینداربوون. ئەمە جیا لەوەی زیانی ماددیشی بە چەندین ماڵ و شوێنی بازرگانی گەیاندووە.

دوای ئەوەی دەستبەجێ دەزگاکانی دژە تیرۆر و ئاسایش و پۆلیس دەستیان بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون کرد بە هەماهەنگیی لەگەڵ هێزی هاوپەیمانان، شوێنی ئەو ئوتومبێلەیان دۆزیەوە کە مووشەکەکانی لێ هاوێژراوە، ئوتومبێلەکە جۆری (کیا)یە و لە ڕێگەی نێوان هەولێر و گوێڕ دۆزرایەوە.

ئەوەی جێگەی سەرنجە، هەمان شێواز و تەکنیک کە لە هێرشی پێشووی سەر فرۆکەخانەی هەولێر بەکار هاتبوو، لە هێرشی دوێنی شەویش دووبارە بووەتەوە. لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن بۆ ئاشکراکردنی ئەو کەس ولایەنانەی لە پشت هێرشەکەوەن و خەڵکی شاری هەولێر و هەرێمی کوردستانیش دڵنیا دەکەینەوە، کە هەموو ئەوانەی دەستیان لەم هێرشەدا هەیە و ئەنجامدەری ئەم تاوانەن، ئاشكرا و ڕیسوا دەکرێن و بە سزای خۆیان دەگەیەنرێن.

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2021/2/16

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close