كوردستانهەواڵ

سەرۆکوەزیرانی پێشووتری حکومەتی هەرێم گیانی لەدەستدا

رۆژ نوری شاوەیس ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی لە تەمەنی ٧٤ ساڵی و بەهۆی نەخۆشییەوە گیانی لەدەستداوە.

سکرتێری رۆژ نوری شاوەیس ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ناوبراو لە تەمەنی ٧٤ ساڵی و بەهۆی نەخۆشییەوە گیانی لەدەستداوە.

رۆژ نوری شاوەیس لە ساڵی ١٩٤٧ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە و کۆلێژی ئەندازیاری لە زانکۆی موسڵ خوێندووە. دواتریش، بڕوانامەی دکتۆرای لە ئەندازیاری لە ئەڵمانیا بەدەستهێناوە.

لە کاری سیاسیدا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە و لە هەڵبژاردنی ساڵی ١٩٩٢دا سەرۆکی لیستی حزبەکەی بووە. لە کابینەی یەکەمی حکومەتدا جێگری سەرۆکوەزیران بووە و ١٩٩٩ بۆ ٢٠٠٣ سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بووە.

رۆژ نوری شاوەیس سەرۆکوەزیرانی کابینەی سێیەم بووە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و ساڵی ٢٠٠٤یش، جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق بووە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close