كوردستانهەواڵ

خانەنشینانی ھەرێمی كوردستان ئاگادار دەكرێنەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی هەرێمی کوردستان، خانەنشینانی پله‌ تایبه‌ت ئاگادار دەكاتەوە، لە ماوەی 10 رۆژدا فۆڕم پڕ بكەنەوە، بۆ ئەوەی لەكاتی دابەشكردنی مووچەی مانگی شوبات كێشەیان بۆ دروست نەبێت.

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: “ئاگاداری پلە تایبەتەكانی خانەنشینی دەکەینەوە، هەر وەكو پێشتریش ئاگادار كراونەتەوە، پێویستە فۆڕمى زانیاری خانەنشینانی پلە تایبەت لە ماوەی (10) دە رۆژدا لە لایەن بەڕێوبەرایەتیەکانیانەوە پڕبكەنەوە، بۆ ئەوەی لە كاتی دابەشكردنی مووچەی مانگی شوبات (2) كێشەیان بۆ دروست نەبێت”.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close