كوردستانهەواڵ

پۆلیسی سلێمانی کەسێکی بە تۆمەتی رفاندنی دوو ژن دەستگیرکرد

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، پیاوێکیان بە تۆمەتی “رفاندنی دوو ژن بە زەبری چەک” دەستگیرکردووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی راپەڕینەوە تۆمەتبارێک لە گەڕەکی قولەرەیسی شاری سلێمانی دەستگیرکرا کە چوبووە سەر ماڵێک و بەزەبری چەک دوو ژنی رفاندبوو.

باسی لەوەشکرد، دوای ئەوەی دایکێک سکاڵای تۆمارکرد لە بنکەی پۆلیسی راپەڕین کە کەسێک هاتووەتە سەر ماڵەکەی، بە زەبری چەک دوو کچەکەی رفاندووە، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر بنکەی پۆلیسی راپەڕین لێکۆڵینەوەکانی دەستپێکرد و دوای گەڕان و پشکنین توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربکرێت.

ئەوەشخراوەتەڕوو، تۆمەتبارەکە ناوی  (پ، ع، ا) و بە بڕیاری دادوەر راگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە، لە کاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە دەستگیراوە بەسەر چەکێکی جۆری کڵانشیکۆف و ئۆتۆمبێلەکەیدا.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close