كوردستانهەواڵ

وەزارەتی نەوتی عێراق رەزامەندیدا لەسەر ناردنی 50 ملیۆن لیتر نەوتی دیکە بۆ هەرێم

وەزارەتی نەوتی عێراق رەزامەندیداوە لەسەر ناردنی 50 ملیۆن لیتر نەوتی دیکە بۆ هەرێمی کوردستان.

غالب محەمەد عەلی پەرلەمانتاری عێراق رایگەیاند، “دوای ئەوەی لەماوەی رابردوودا وەزیری نەوت و بریکاری وەزیری نەوتی عیراق لە سەر نوسراو و داواكاری بەندە رزامەندیدا لەسەر ناردنی نەوتی سپی بۆ هەرێمی کوردستان، ئەوەبوو  سەرەتا 50 ملیون لیتر نەوت بۆ شەش ناوچەی هەرێمی كوردستان نێردرا، دوێنێش بەهەمانشێوە بڕیاری ناردنی 50 ملیۆن لیتری دیکەی نەوت درا” .

دەشڵێت، “بەپێی نوسراوی ژمارە (1433) لە بڕواری ( 2021/2/10)، تێیدا وەزیری نەوت و بەڕێوبەرایەتی دابەشكردنی سوتەمەنی ڕەزامەندانداوە لەسەر دابەشكردنی 50 ملیون دیکەی لیتر نەوتی سپی وەك بەشی دووەم  لە سەر بنەمای نوسراو و داواكاری بەندە کە بەمشێوەیە دابەشدەکرێت :

1ــ پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەرین كۆی هەناردەكردنی دەكاتە (21,500,000) لیتر، كە رۆژانە زیاتر لە (216) هەزار لیتر نەوتی سپی دێت بۆ ئەو سێ شوێنە .

2. پارێزگای هەولێر زیاتر لە (15,80,000) لیتری بۆ دێت، رۆژانە دەكاتە (144) هەزار لیتر .

3. بۆ پارێزگای هەڵەبجە (5,250,000) لیتر کە رۆژانە (36) هەزار لیتری بۆ دێت .

4. بۆ پارێزگای دهۆك (7,900,000) لیتر كە رۆژانە دەكاتە (72) هەزار لیتر .

غالب محەمەد راشیگەیاندووە، ئەو نەوتەی کە دەنێردرێت بۆ هەرێمی کوردستان بەنرخی حکومییە واتا 150 دینار دینار بۆ هەر لیترێک،   بۆ هەر بەرمیلێک دەکاتە (31,500)هەزار .

ئەوەشی خستەڕوو، لە سەر داوای پارێزگای سلێمانی وەزارەت رەزامەندیداوە بە پێدانی 3 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بە نرخی (300) دینار بە شێوەی بازرگانی .

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق راشیگەیاند، “هیوادارم هەر چوار پارێزگاکە بەو ڕێژە دابەشی بکەن، نرخەکەی زیاتر نەکەن بەبیانوی جۆراوجۆر لەهەموو حاڵەتێکدا دەبێت نرخی بەرمیلێک  (35) هەزار تێپەڕ نەکات بەگواستنەوەشەوە، نەک پارێزگارەکان بیدەنە کۆمپانیاکانی یەکێتی و پارتی و بە پارەیەکی زۆرو زیاتر بیدەن بەهاوڵاتیان”.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close